
سه‌ره‌تا
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من
:: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: کوردبڵاگەر
:: لۆگۆی دۆستان ::
" من ناوم ( زاریا عەلی ) ە لە 4-10- 1993 لە سلێمانی لە دایک بووم لە ساڵی 1999 وە لە ئەڵمانیام لە شاری کۆلن . ئێستا لە پۆلی 7 م زۆر حەزم لە وێنە کێشان و خوێندنەوەیە...لە تەمەنی 5 ساڵیەوە وێنە دەکێشم.زۆر لەو وێنانەی دەیان بینی هی سەردەمی مناڵیمن.هیوادارم بەدڵتان بێ. " زاریا ئاوهدهڵیت ......
درێژەی بابه‌ت ....
ئه‌مجاره یه‌کێک له بلۆگه گه‌رمه‌کان ده‌لاوێنینه‌وه و ده‌یخه‌ینه به‌رده‌می ئێوه ، وه‌ک یه‌کێک له بڵاگه بایه‌خداره‌کانی کوردبڵاگه‌ر، ئه‌ویش بلۆگنوسی من و خوا یه
من له خوا قهڵسهو خه‌ریکه کاری له‌سه‌ر ده‌کات....
درێژەی بابه‌ت ....ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ بڵۆگنوسێکی مێینه‌ی ماڵی بڵۆگستاندا ده‌دوێین ، کە ئه‌ویش ته‌وار ه ، لە پێشدا هیوای به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازین . . ئەو بۆ ناوی تەواری هەڵبژاردوە ؟ ئەی ئێمە بۆ ئەومان هەڵبژارد ؟ ڕەنگە لە تەواردا هەست بە فڕینێکی بێ‌سنوور بکرێت ، رەنگە ئێمەش ئەم فڕینەی تەوارمان بینیبێت....
درێژەی بابه‌ت ....پاش ئه‌وه‌ی دوودڵ بووم وه گومان هه‌بوو له‌وه‌ی که من به‌ته‌نها بتوانم بلۆگه باشه‌کان دیاری بکه‌م ،ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه ده‌ده‌م، چونکه به‌راستی ره‌نگه ئه‌وه‌ی له ڕوانگه و بۆچونی منه‌وه باش بێت لای یه‌کێکی دی وانه‌بێت من به‌ته‌نها وه‌ک ڕایه‌ک ره‌نگه به‌س نه‌بم بۆ ئه‌م کاره ، ره‌نگه من بگره هه‌موشمان ئه‌وه‌ی که خۆمان باوه‌ڕمان پێیه‌تی و لێمانه‌وه نزیکه به باش ده‌زانین . من ویستم گفتوگۆ له نێوان خۆماندا دروست بکه‌ین و قسه له‌سه‌ر کاره‌کانمان بکه‌ین و هانده‌ری باشه‌کان بین و ره‌خنه‌گر بین له خراپه‌کانمان تا باشتری بکه‌ین . هه‌رله‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه قسه‌م له‌سه‌ر بلۆگه‌که‌ی سیروان کرد .. که زۆری تری له‌و چه‌شنه بلۆگانهمان هه‌یه له کوردبڵاگدا ، ئه‌وه‌ی من ویستم ته‌نها نمونه‌یه‌ک بوو و ، به‌ڕاستی من به هه‌قی خۆمی نازانم که راست و چه‌پ یا خراپ و باش به‌سه‌ر که‌سدا بده‌م ، ئه‌وه کاری من نیه ، من نه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رم نه که‌سیشیان لێدهناسم ، بگره هه‌ندێ جاریش وه‌ک ئێوه جوابی پرسیاره‌کانم وه‌رناگرم .
درێژەی بابه‌ت ....
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته کۆنه و پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م بلۆگه سازبکرێت له لای ئارام باسکراوه:
من لای خۆمه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌ر جاره‌ی بڵاگێک به‌سه‌ر بکه‌مه‌وه به پێی بۆچونی خۆم ده‌ست بخه‌مه سه‌ر هه‌ندێ خاڵ که سه‌رنجم ڕاده‌کێشن.
ئه‌م جاره‌ش شۆربا و ته‌ماته‌م هه‌ڵبژاردوه
به داخه‌وه له ئێستادا شۆرباو ته‌ماته بلۆگه‌که‌ی تا کاتێکی نادیار هه‌ڵپه‌ساردوه
درێژەی بابه‌ت ....سڵاو ئازیزان
به نیازین له‌م وێبڵاگه‌دا سه‌کۆیه‌ک بۆ کاره جوان و بۆ قه‌ڵه‌مه ڕه‌نگین و بڵۆگنووسه سه‌رکه‌وتوه‌کان دروست بکه‌ین . هاوکاتیش ڕه‌خنه‌گرانه له شێوازی کارکردن بڕوانین به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێش چونی بڵۆگهکان ، و ئاوێتهبونیان به یه‌کدی.
وه به‌وهیوایه‌ی ئێره بکه‌ینه پێگه‌یه‌ک بۆ بیروڕا گۆڕینه‌وه و ئاگاداربوون له‌یه‌کتر ، و ئاگاداری بلۆگنووسه چالاک و سه‌رکه‌وتوه‌کان بین و پشتیوانیان بکه‌ین. بێ گومان هه‌مووشمان به‌شدار ده‌بین به‌وه‌ی تیشک بخه‌ینه سه‌ر چالاک بوون و جوانی بلۆگه‌کان .

